چۆن خێرایی كۆمپیوتەر زیاد دەبێت
ەەرچەندە ئێستا پارچەكانی كۆمپیوتەر وەك رام و هارد و كارتی شاشە گۆڕانكارییان بەسەرداهاتووە و خێراییان لەسەرێیە، بەڵام هێشتاش زۆركەس گلەیی دەكەن كە كۆمپیوتەری وەك پێویست خێرا نییە و سیستەمەكەی خێرایی جارانی لەدەست داوە. لێرەدا ئاماژە بەو خاڵانە دەكەین كە دەبنە هۆی دابەزینی خێرایی كۆمپیوتەر.
ئەو پرۆگرامانەی كە لەسەرەتای ویندۆزدا ئۆتۆماتیكی دەكرێنەوە كەمیان بكەنەوە یان لایان بەرن، وەك سكایپی و مەسنجەرەكان و زۆر پرۆگرامی دیكەش. هەروەك دەزانن كاتێك كۆمپیوتەر پێدەكەن چەند پرۆگرامێك كە پێیان دەگوترێت Programs Startup ئۆتۆماتیكی پێدەبن ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە گرفت لە زەینی كۆمپیوتەردا بێتە پێش و ببێتە خۆی سستی ویندۆزەكە.
كەمكردنەوەی داتاگەی زەینی سەرەكی خێرایی سیستەم پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە RAMوە هەیە، هەرچەندە هەندێكیش دەڵێن پرۆسیسەر، ئەگەر پێتوایە رامەكەی بە گوێرەی پێویست هەیە، دەكرێت لەو پرۆگرامانە سوود وەربگری كە رام بەتاڵ دەكەنەوە. بۆ نموونە پرۆگرامی Rambooster.
ئەو پرۆگرامانەی كە نرخی دراو و بۆرسە بە شێوەی ئۆنلاین نیشان دەدەن یان پلەكانی گەرما و كەشوهەوا نیشان دەدەن پێویست ناكات لەسەر شاشە ئەكتیڤ بن. ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی خێرایی كۆمپیوتەر.
دابەزاندنی چەند ئەنتی ڤایرۆس لەسەر كۆمپیوتەر: خودی ئەنتی ڤایرۆس پێویستە لەسەر كۆمپیوتەر هەبێت، هەرچەندە خێرایی كۆمپیوتەریش تا رادەیەك دێنێتە خوار، بەڵام دانانی چەند ئەنتی ڤایرۆس لەسەر كۆمپیوتەر هیچ پێویست نییە چونكە بەتەواوی خێرایی كۆمپیوتەر دادەبەزێنێت.
