كیبۆردێكی تایبەت بۆ ئایفۆن 5

كیبۆردێكی تایبەت بۆ ئایفۆن 5
كیبۆردێكی تایبەت بۆ ئایفۆن 5
دوابەدوای بەرفرەبوون و پەرەسەندنی مۆبایلە هۆشمەندەكان، دوگمەی تایبەت بە نووسین لە مۆبایلدا نەما، مۆبایلە ەۆشمەندەكان تەنیا چەند دوگمەیەكیان هەیە و بەس، ئیدی بۆ نووسینی كورتەپەیام پێویست دەكات لەسەر شاشەی مۆبایلەكە و بە كیبۆردە مەجازییەی دەردەكەوێت كورتەپەیامەكەت بنووسی. كیبۆرد بۆ ئەوانەی كە دەستیان لەسەری راەاتووە خۆشترە لە شاشەی تەچی، بۆیە دیزاینەرێكی بواری تەكنەلۆژیای نوێ هەوڵیداوە كیبۆردێكی تایبەت بۆ مۆبایلی ئایفۆن 5 دروست بكا، ئەم كیبۆردە نوێیە كە هەر وەك لە وێنەكەدا دیارە وەك چوارچێوە و كەڤەرێك مۆبایلەكەی لەناو دادەنرێت و دوگمەكان دەكەونە خوارەوەی مۆبایلەكە. كیبۆردەكە كە بە Typo keyboard ناسراوە، لە رێگای بلوتوسەوە بە ئایفۆن 5 پەیوەند دەدرێت، ئەوكات مۆبایلەكەت وەك مۆبایلی بلاك بێری Q10 دەچێت. كیبۆردەكە لەو شوێنانەی كە رووناكی كەمە ئۆتۆماتیكی دوگمەكان وەك گلۆپی رووناكیان لێدێت.
Top