ماوسێك بە دیزاینێكی سەرنجڕاكێشەوە
ماوس گرنگترین و پڕكارترین ئامێری لاوەكی كۆمپیوتەرە، لەراستیدا شا كلیلی چوونە ناو جیەانی كۆمپیوتەرە. ماوس مێژوویەكی لەمێژینەیە هەیە و هەرچەندە بە دە ساڵێك زیاتر دوای بەرهەم هێنانی كۆمپیوتەر بەرهەم هاتووە، بەڵام ئێستاكە رۆڵی گرنگ لە كۆمپیوتەردا دەبینێ، ماوسەكان هەموویان بە هەر دیزاین و هەر كاركردێكەوە بێت یەك ئەرك دەگێڕن ئەویش جوڵاندنی ئەو هێمایەیە كەلەسەر شاشەی كۆمپیوتەرە و جێبەجێكردنی فەرمانەكانە. لە بواری دیزاینەوە سەدان دیزاینی ماوس هەیە، تەنانەت ماوس هەیە لەبری دەست بە پێ كار دەكات. ماوسی Portable finger لە بواری دیزاینەوە سەرنج راكێشە، هەرچەندە لە بواری كاراییەوە ئەو كاراییەی نییە و زیاتر وەك ستایلێكی جوان دەگونجێت نەك ماوسێكی باش و بە سوود. ماوسەكە وەك چەخماخەی چەك دەچێت و دوو دوگمە و تۆپێكی بچووكی هەیە و وەك گوستیلە لە پەنجە دەكرێت.
