تەبلێتێكی سێ رەهەندی بەبێ چاویلكە
هیچ شتێك وەك بازاڕی سێ رەهەندی گەرم و گوڕیی بەخۆیەوە نەدیت، بەڵام گەرموگوڕییەكە زۆری نەخایاند و وەك هەڵچوونێك دامركا و نیشتەوە، خەڵك كەمتر رووی لە كڕینی ئامێرە دیجیتالییەكانی سێ رەهەندی كرد، چونكە بۆ سوود وەرگرتن لەو ئامێرانە چ تەلەڤزیۆن چ كۆمپیوتەر و لاپتۆپ پێویستی بە چاویلكەیەكی تایبەتی هەیە، بەڵام لەم رۆژانەدا تەبلێتێك بەرهەم هاتووە كە بە جۆری Hamamcher Schlemmer ناسراوە و بۆ سەیركردنی فیلمە سێ رەهەندییەكان پێویستی بە چاویلكە نییە. لە راستیدا كاركردنی تەبلێتەكە بە جۆرێكە كە بۆ چاوی راست و چەپ بە جیا فیلم بڵاو دەكاتەوە و بە دانانی وێنەكان لەلای یەك وێنەی سێ رەهەندی چێ بكات. نیشاندانی فیلمەكان بە كوالیتی ئیچ دییە. 16 گیگابایت هاردی تەبلێتەكەیە بەڵام پشتیوانی لە كارتی SDHC دەكات و باترییەكەی هەتا 7 كاتژمێر دانابەزێت. كامێرای پشتەوە و پێشەوەی هەیە.
