لە پلاكە نوێیەكاندا پێویستت بە شەحنكەرەوە نامێنێ
ئێستا لە ماڵەوە چەندین ئامێری دیجیتالی هەن كە رۆژانە پێویستیان بە شەحنكردنەوە هەیە، وەك مۆبایل، كامێرا، لاپتۆپ...تاد. هەركام لەوانەش پێویستی بە شەحنكەرەوەیەكی تایبەتە، یان جار هەیە دەچییە شوێنێك كە شەحنكەرەوەی تایبەت بە ئامێرەكەی تۆی لێ نییە، ئەوكات گرفت دێتە پێش.. بەڵام رەنگە لە داهاتوودا هەر لە سەرەتای بەستنی كارەبا بۆ ماڵەوە پلاكی تایبەت بە شەحنكردنەوە دابندرێت، وەك پلاكی جۆری thingCHARGER كە بەهۆیەوە هەم مۆبایل و هەم تەبلێت و ئامێرەكانی دیكە شەحن دەبنەوە و پێویستی بە شەحنكەرەوەی دیكە نییە. پلاكی كارەبایی جۆری thingCHARGER هەموو ئەو كەلێنانەی تێدایە كە بۆجۆری مۆبایلە هۆشمەندەكان، تەبلێت، كامێرا، كتێبخانەی دیجیتالی و زۆر كەرەسەی دیكەش كە پێویستیان بە شەحنكردنەوە هەیە. تەنانەت دەكرێت هەر پلاكێك لە یەك كاتدا سێ ئامێر شەحن بكاتەوە.
