لە دوورەوە چاودێریی كارەبای ماڵەوە بكە

لە دوورەوە چاودێریی كارەبای ماڵەوە بكە
لە دوورەوە چاودێریی كارەبای ماڵەوە بكە
زۆرجار هەیە بەبێ هیچ سوودێك كارەبایەكی زۆر بە فیڕۆ دەڕوات، ئەگەر توانرابا ئامێرێك هەبا كە كۆنترۆڵ و چاودێری كارەبای كردبا سوودی زۆری هەبوو، بەڵام دیزاینەرێكی بواری وزەی كارەبا (Roger Yiu) توانیویەتی پلاكی هۆشمەند و سمارت بەرهەم بێنێ كە لەگەڵ مۆبایلەوە پەیوەند دەدرێن و لە رێگای دوورەوە دەتوانی چاودێریی كەلوپەلەكانی ماڵەوەت بكەی. بۆ نموونە لە دوورەوە بزانی كە گیزرەكەت ئاوەكەی گەرم كردووە و ئیدی پێویست بەوە ناكات چیدی كارەبا بە فیڕۆبدات. یان لەبیرت چووە كە سپلیتی ماڵەوە بكوژێنیەوەو هەر لە دوورەوە لە رێگای مۆبایلەكەتەوە بیكوژێنیەوە. یان دەتەوێ لە رێگای دوورەوە تانكی ئاو پڕ بكەی و موزەخە پێبكەی.. پلاكی هۆشمەندی Smart Power Strip گشت ئەو كارئاسانییانە دەكات. تەنانەت دەزانی هەركام لەو ئامێرانە لەمانگێكدا چەندیان وزە ویستووە و چەند خەرجی تێچووە.
Top