مەچەكبەندێك پێت دەڵێت چەند لەبەر هەتاو بوەستە
كە دەڵێن كوردستان بەهەشتە، رەنگە ئەم وشەیە هەر دەستەواژەیەكی شاعیرانە نەبێت بەڵكو هەڵقوڵاوی ئەو سروشتە دڵڕفێنە بێت، لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی كە گەنجانی ئەم هەرێمە هەموو هەوڵێك دەدەن خۆیان بگەیەننە ئەوێ، كێشەی نەبوونی هەتاو و تیشكی خۆر كێشەیەكی گەورەیە، ئەوان لەو نیعمەتە یەزدانییە بێبەشن.. هەربۆیە ئەو ئامێرەی كە باسی دەكەین زیاتر بۆ وڵاتانی ئەوروپا گونجاوە.
لە وڵاتانی سكاندیناڤیا كە خەڵك لەبەر هەتاو دەوەستن، نازانن دەبێ چەندە بوەستن، چونكە مانەوەی زۆریش لەبەر هەتاو زیانی هەیە، بۆیە ئەم مەچەكبەندە لە دەستیان دەكەن، مەچەكبەندی جۆری UVA+B Sunfriend مەودای نێوان كەمی و زۆری مانەوە لەبەر هەتاو دیاری دەكات، ئەو مەچەكبەندە مەترسییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی كە لەگەڵ تیشكی خۆردایە بە خاوەنەكەی رادەگەیەنێت. ڤیتامین D كە لەگەڵ تیشكی خۆردایەو جەستە پێویستییەتی و دژی شێرپەنجەیە، ئەگەر زۆر بچێتە ناو جەستەتەوە دیسان مەترسی هەیە ئەو مەچەكبەندە رێژەی ئەو ڤیتامین D دیاری دەكات كە جەستەت وەریدەگرێت. مەچەكبەندەكە تەڕ نابێت.
