چاویلكەیەك لە خزمەتی بواری پزیشكیدا

چاویلكەیەك لە خزمەتی بواری پزیشكیدا
چاویلكەیەك لە خزمەتی بواری پزیشكیدا
دروشمی زانست بەرەو پێشەوە دەڕوات، هەر دروشمێك نییە و گوترابێتەوە، بەڵكو بە كردەوەش دەبینرێت تەكنەلۆژیای ئەمڕۆكە بە رادەیەك پێشكەوتووە كە داهاتوویەكی ئەوتۆی چاوەڕوانی لێدەكرێ كە ئێستا لە خەیاڵیشدا ناگونجێت، ئەم پێشكەوتنە گشت بوارەكانی گرتۆتەوە بەتایبەتی بواری پزیشكی. بۆ نموونە چاویلكەی هۆشمەندی لە جۆری Evena Medical یارمەتیدەرێكی باشە بۆ یاریدەرانی پزیشكی و سستەرەكان. ئەم چاویلكەیە بەتەواوی رەگەكانی لێدانی دەرزی دەستنیشان دەكات و دەیدۆزێتەوە، چونكە ئەگەر سەرنج بدەن زۆر لەوانەی كە دەرزی لێدەدەن ماوەیەك بە دوای شاڕەگدا دەگەڕێن، جار هەیە هەر نایدۆزنەوەو ئەوكاتە كارەساتی مەترسیدار روو دەدات، بەتایبەتی دۆزینەوەی شاڕەگ لە منداڵ و ئەوانەی زۆر كێشیان لەسەرێیە، بەڵام بەهۆی ئەو چاویلكەیەوە دەتوانی بە سوود وەرگرتن لە رووناكییەك كە بە NIR ناسراوە، بەتەواوی شاڕەگەكان دەستنیشان بدات. جگە لەوەش تەكنەلۆژییەكی تێدایە بۆ نموونە كەسێك كە چاو لە ئەندامی جەستەی كەسێك دەكات دەتوانێت زانیاریی ورد لەسەر ئەو ئەندامەی بزانێت، چاویلكەكە وێنەی تایبەتی پزیشكی دەگرێت و وێنەكان لە رێگای بلوتوس یان وای- فایەوە بۆ ئامێرەكانی دیكە بگوازرێنەوە. نە تەنیا وێنە بەڵكو فیلمیش هەڵدەگرێتەوە.
Top