word 2010 وێنەی سەر شاشە دەگرێت
ئەوانەی شارەزای بواری كۆمپیوتەرن دەزانن لەسەر كیبۆردی كۆمپیوتەر دوگمەیەك هەیە بەناوی PRINT screen واتە وێنەگرتن لە شاشەی كۆمپیوتەر، كە لە ویندۆز7دا پرۆگرامێكی بچووك كە لە بەشی تۆلسدایە ئەم ئەركە ئەنجام دەدات. بەڵام لەم دواییانەدا لە word 2010 دا بە ئاسانی ئەم ئەركە ئەنجام دەدرێت. بۆ نموونە گەر نیازت هەیە وێنە لەیەكێك لە پەنجەرەكانی ویندۆز بگری و هەر ئەوكات بیخەیە ناو wordوە. هەر ئەوەندە بەسە كە كاتێك WORD 2010ت كردەوە لە لای سەرەوەی لاپەڕەكەدا بچۆ بۆ بەشی Insert و لە بەشی IIIustrations لەسەر فەرمانی screenshot كلیك بكە. ئێستا نموونەیەك لە گشت ئەو پرۆگرامانەی كراونەتەوە نیشان دەدرێن، ئێستا ئەگەر كلیك لەسەر هەر یەكێك لەو پەنجەرانە بكەی وێنەی پەنجەرەكە دەگیردرێت. پاشان بە سوود وەرگرتن لە پرۆگرامی دەستكاری كردنی وێنە كە هەر لە پڕۆگرامی ۆرددا هەیە دەكرێت وێنەكە هەندێك دەستكاری بكەی.
