پلە‌ی ستە‌یشنی 4 دوو هە‌نگاو بۆ پێشە‌وە‌ و چوار هە‌نگاو بۆ دواوە‌

پلە‌ی ستە‌یشنی 4 دوو هە‌نگاو بۆ پێشە‌وە‌ و چوار هە‌نگاو بۆ دواوە‌
پلە‌ی ستە‌یشنی 4 دوو هە‌نگاو بۆ پێشە‌وە‌ و چوار هە‌نگاو بۆ دواوە‌
جیهانی گەیمەر جارێكی دیكەش ئامێرێكی دیكەی بەخۆیەوە بینی و پلەی ستەیشنی 4ی كۆمپانیای سۆنی دوای چاوەڕوانییەكی زۆر كەوتە بازاڕەوە. هەر ئامێرێكی تەكنەلۆژی لە ڤێرژنی پێش خۆی دەبێت پێشكەوتووتر و سەركەوتووتر بێت، بەڵام نازانرێت لەبەر چ هۆكارێك پلەیستەیشنی نوێ چەندین خاڵی نیگەتیڤی تێدا دەبیندرێت:
یەكەم هیچ گەیمێكی ڤێرژنەكانی پێش خۆی واتە پلەی 2 و 3 ناكاتەوە و دەبێت پشت لە گشت ئەو گەیمانە بكەی كە لە ڤێرژنەكانی پێشوودا هەبوونە. هیچ كام لە ئامێرە لاوەكییەكانی دیكە وەك دەسكی گەمە و هێدستی بلوتوسی هی ڤێرژنەكانی پێشوو بەكەڵكی ئەم ڤێرژنە نوێیە نایەن. بەڵام پلەی چوار 8 پرۆسیسەری تێدایە، باشترین كارتی گرافیكی هەیە كە 8 گیگابایتە، خێراییەكەی 5500 گیگاەێرتزە، هەربۆیە یارییەكان بەباشترین كوالیتی نیشان دەدرێن، بلۆرەی و DVD دەخوێنێتەوە، بەڵام CD و MP3 ناخوێنێتەوە، هاردەكەی 500 گیگابایتە و دەكرێ زیاتریش بكرێت.
Top