كاتژمێرە سمارتەكەی كوالكام

كاتژمێرە سمارتەكەی كوالكام
كاتژمێرە سمارتەكەی كوالكام
كۆمپانیای كوالكام لە راستیدا پارچەی جیا بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان بەرهەم دێنێت، وەك گەورەترین كۆمپانیای بەرهەم هێنی پرۆسیسەری مۆبایل سەیر دەكرێت، لەم رۆژانەدا هەوڵیداوە كاتژمێرێكی هۆشمەند بەرهەم بێنێت. كاتژمێرە هۆشمەندەكەی والكام بەناوی Appscomm Fashioncomm A1 كەوتە بازاڕەوە. شاشەكەی لە جۆرێكی زۆر تایبەتە، كە یەكەمجارە ئەم شاشەیە بەمەبەستی بەرهەم هێنانی كاتژمێری هۆشمەند بەرهەم بێت. شاشەكەی 1.55 ئینجە و كاتژمێرە هۆشمەندەكە وزەیەكی ئەوتۆی پێویست نییە. شەحنی باتری كاتژمێرەكە هەتا 190 كاتژمێر دانابەزێت. كاتژمێری ەۆشمەندی A1 لە سیتسەمی GSM سوود وەردەگرێت و دەتوانێت بەبێ مۆبایلیش پەیوەندی دابمەزرێنێ یان كورتە پەیام بەڕێ بكات، كامێرایەكی بچووكیشی هەیە بۆ وێنەگرتن.
Top