كۆنترۆڵی فڕۆكەی كاغەز بە مۆبایل
سەردەمی منداڵی دەبێ بڵێین یادی بەخێر، تەنیا یادەوەرییەكانی لەناخماندا زیندوون، رەنگە زۆربەمان لەبیرمان بێت كە پەڕەیەكمان لێدەكردەوەو دەمانكرد بە فڕۆكە و بۆ چەند چركەیەك دەفڕی و دواتر دەكەوتە خوارەوە، تەكنەلۆژیای دیجیتالی سەردەم هاتووە ئەم بیرەوەرییەی زیندوو راگرتووە و كردوویەتی بە دیجیتالی. كاتێك كە فڕۆكەكەت دروست كرد چەند پارچەیەكە كە بەئاسانی لە فڕۆكەكە دادەندرێت و بەهۆی مۆبایلەوە دەكرێت كۆنترۆڵی فڕۆكەكە بكەی و ئەوەندەی حەز دەكەی بفڕێت و بۆ هەر لایەكیش مەبەستتە بڕوات.
فڕۆكەكەی كاغەزی PowerUp 3.0 جگە لە لاپەڕەكە كە خۆت دەبێت دروستی بكەی، پەروانە و سوكانیشی بۆ دادەنرێت، باترییەكیش كە كەم بۆ لاسەنگ نەبوون و هەم بۆ وزەكەی لە پێشەوە دادەندرێت. بەهۆی بلوتوسی مۆبایلەوە هەتا 55 مەتر دەكرێت بفڕێت وكۆنترۆڵ بكرێت.
