گەسكە كارەباییەكان ژیرۆكتر دەبن
ئەگەر تەنیا بۆ نزیكەی 20 ساڵێك لەمەوبەر بگەڕێینەوە دەبینین تەكنەلۆژیای نوێ ئەوەندەی لە خزمەت ژناندا بووە كەمتر لە خزمەت پیاواندا بووە، زۆربەی ئەركە دژوارەكان كە ژنان لە رابردوودا ئەنجامیان دەدا ئێستا تەكنەلۆژیای سەردەم ئەنجامی دەدا، یەكێك لەوانە گەسك لێدانی كارەباییە. گەسكی كارەبایی بە بەراورد بە تەكنەلۆژییەكانی دیكە مێژوویەكی هەیە، بەڵام لەم دواییەدا بەرەو دیجیتالی و هۆشمەندی رۆیشتووە. بۆ نموونە گەسكی كارەبایی Roomba 800 ئیدی هیچ ماندووبوونێكی بۆ بەكارهێنەرەكەی نەهێشتۆتەوە. ئەم گەسكە كارەباییە هەر ئەوەندەیە كە فەرمانی پێبدە كە ژوورەكە خاوێن بكاتەوە دەستبەجێ دەست بەكار دەكات. تەنانەت جۆری زبڵەكەش دەناسێت و هەتا بەهۆی كۆنترۆڵەوە دەكرێت یەكسەر بۆ شوێنیكی تایبەتی كە لە ژوورەوە پیس بووە بینێری. كاتێكیش كە كیسەكەی پڕ لە زبڵ بوو خاوەنەكەی ئاگادار دەكاتەوە كە كیسەكە دەربێنێت، هەركاتێكیش كە هەستی پێكرد شەحنی باترییەكەی دابەزیوە، دەگەڕێتەوە شوێنی شەحنەكەی خۆی و خۆی شەحن دەكاتەوە.
