تەبلێتێك بۆ منداڵان

تەبلێتێك بۆ منداڵان
تەبلێتێك بۆ منداڵان
هەرچەندە تەكنەلۆژیای نوێ هیچ پۆلێن و جیاكارییەكی لەنێوان تەمەن و رەگەزەكاندا دانەناوە، بەڵام كەم و زۆر هەوڵدراوە هەندێك ئامێر تایبەت بە تەمەنێكی دیاریكراو بەرهەم بێنن. وەك تەبلێتی تایبەت بە منداڵان. هەرچەندە لە تەكنەلۆژیای نوێدا منداڵان بەراستی پشكی شێریان بەركەوتووە.
كۆمپانیای پولاراید تەبلێتێكی تایبەت بە منداڵانی بەرهەم هێناوە كە دایكوباوكان دەتوانن بەهۆیەوە كۆنترۆڵی منداڵەكانیان بكەن. تەبلێتەكە كە بە جۆری Polaraid Kids Tablet 2 ناسراوە شاشەیەكی 7 ئینجی هەیە و كوالیتییەكەی بۆ منداڵان گونجاوە. میمۆرییەكەی 8 گیگابایتە و رامەكەی یەك گیگایە. تەبلێتەكە وای- فای و بلوتوسی هەیە و لە سیستەمی ئەندرۆید سوود وەردەگرێت. زیاتر لە 70 كتێبی دیجیتالی وەك كتێبی چیرۆك و فێركاری و راهێنان تایبەت بەمنداڵانی تێدایە. دەكرێت بەهۆیەوە وێنە و فیلم هەڵبگرییەوە و پاشان وێنەو فیلمەكان پێكەوە پەیوەند بدەی و مۆسیقایان لەسەر دابندرێت.
Top