مۆبایل بۆ لابردنی زیبكەی دەموچاو
لەمەولا دەبێت هەر رۆژە دەستەواژەیەكی نوێ سەبارەت بە مۆبایل بزانین، وەك مۆبایل و پزیشكی، مۆبایل و كاری رۆژنامەوانی، مۆبایل و ئەركی فۆتۆگرافی، مۆبایل راهێنانی وەرزشی.. دوایین داهێنانی تایبەت بەمۆبایل ئامێرەكە كە بە ئامێری ScanZ ناسراوە كە بەهۆیەوە دەكرێت پەڵە و زیبكەی دەموچاو لاببردرێن. ئامێرەكە تیشك بە شەپۆلی تایبەت لەسەر پێست دەدا تا وێنەیەكی دروست و تەواوی زیبكەكان بگرێت. پاش ئەوەی كە وێنەكەی گرتن زانیاریی تایبەت بە زیبكەكە بۆ مۆبایلێكی هۆشمەند بەڕێ دەكات. كاتێك مۆبایلەكە داتاكانی وەرگرتن، لەرێگای پرۆگرامێك كە بۆ ئەم مەبەستەداندراوە، رێنوێنیە پزیشكییەكانی تایبەت بەو زیبكانە لەسەر شاشەكە دەردەكەون و بەبەكارهێنەرەكەی دەڵێت چ بكات و چ دەرمانێك بەكار بێنێت بۆ ئەوەی كە ئەو زیبكانە نەمێنن.
