خزمەتگوزارییە نوێیەكەی ڤایبەر هەڕەشەیە بۆ كۆمپانیاكانی مۆبایل
ڤایبەر سیستەمێكی پەیوەندی كردنە بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان، كە لە رێگای ئینتەرنێتەوە دەكرێت لەگەڵ ئەو كەسانەی كە پرۆگرامی ڤایبەر لەسەر مۆبایلەكەیانە بێ بەرامبەر قسە بكەی، ئەم سیستەمە خزمەتگوزارییە بۆتە هەڕەشەیەكی جیدی بۆ كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری مۆبایل و زیانێكی زۆری مادی بەو كۆمپانیایانە گەیاندووە. بەڵام ئەمجارەیان هەڕەشەكەی جیدی ترە، چونكە خزمەتگوزارییەكی نوێ لە ڤایبەری نوێدا هەیە بەڵام بۆ سوود وەرگرتن لەم خزمەتگوزارییە مانگانە دەبێت 5 دۆلار بدەی، ئەویش ئەوەیە كە بەبێ ئەوەی هیچ تێچوویەك واتە )وحدە(یەك، مانگانە بۆ هەر شوێنێكی جیەان بتوانی قسە بكەی تەنانەت بۆ ئەو ژمارە مۆبایلانەی كە ئەو سیستەمەشیان لەسەر نییە. بۆ یەكەمجار ئەو خزمەتگوزارییە بێ بەرامبەر بۆ لافاوەكەی فلیپین بەكار هات ئێستا كۆمپانیای ناوبراو نیازی هەیە لە هەموو جیهاندا سوودی لێوەربگرێت. ڤێرژنی 4ی ڤایبەر ئەم تایبەتمەندییە نوێیانەی تێدایە:
- رێكخستنی رووناكی شاشە لەكاتی وەرگرتنی كورتەپەیامدا.
- ناردنی كورتەپەیام بۆ هەموو ژمارەیەك، هێڵی ئینتەرنێتی هەبێت و نەبێت.
- هەڵبژاردنی وێنەیەكی تایبەتی باكگراوەند بۆ پەیوەندییەكان.
- پێكەوە قسەكردن واتە بەستنی كۆنفرانس لەسەر ڤایبەر بە زیاتر لە 100 كەس، واتە سەد كەس پێكەوە دەتوانن گوێیان لە راو سەرنجەكانی یەكتر ببێت.
