نوتی بووكە دوانـەكەی لینۆڤۆ
نوتی بووك واتە لاپتۆپی وردیلە لاپتۆپ لە سایزی بچووكدا، ماوەیەكە بە پەرەسەندنی تەبلێت ئەو گرنگییەی جارانی نەماوە، كۆمپانیای لینۆڤۆ بۆ ئەوەی كە سەرلەنوێ بازاڕی نوتی بوك گەرمبكاتەوە، هاتووە بەرهەمێكی نوێی بەناوی ldeaPad Flex بەرهەم هێناوە، ئامێرێكی دیجیتالی سەرەڕای ئەوەی كە وەك نوتی بووك دەكرێت سوودی لێوەربگری، دەكرێت بە سووڕانی 360 پلەی شاشەكەی بكەی بە تەبلێت. ئەوكاتەی كە نوتی بووكە، كیبۆردێك و تاج پەدێكی هەیە و ئەوكاتەی كە تەبلێتیشە شاشەیەكی لەمسی هەیە.
شاشەی نوتی بوكە دوانەكەی لینۆڤۆ 14 ئینجە، و كێشەكەی 2 كیلۆیە و سیستەمی ویندۆز8ی لەسەرە. رامەكەی 4 گیگابایتە و سپیكەرەكانی پێشكەوتوون و دەتوانین سیستەمی دەنگی Dolby بڵاوبكەنەوە. باترییەكەی 6 كاتژمێر وزە لەخۆیدا رادەگرێت.
