بۆ ئامێرە دیجیتالییەكان پێویستە

بۆ ئامێرە دیجیتالییەكان پێویستە
بۆ ئامێرە دیجیتالییەكان پێویستە
گرنگترین بەشی هەر ئامێرێكی دیجیتالی باترییەكەیەتی، چونكە بەبێ باتری ئامێرەكان كار ناكەن، هەربۆیە دابەزینی شەحنی باتری بەمانای لەكاركەوتنی ئامێرەكەیە.
كۆمپانیای جاكێری كە چالاكییەكانی لە بواری بەرهەم هێنانی شەحنی بێ وایەر چڕكردۆتەوە، لەم دواییانەدا نوێترین ئامێری شەحنكەرەوەی تایبەت بە ئامێرە دیجیتالییەكانی بەرهەم هێناوە. ئامێرەكە كە بە jackery fit ناسراوە، لە ئەلۆمینیۆم چێكراوە و كێشەكەی تەنیا 206 گرامە. دوگمەی پاوەر و گلۆپێكی LED لەسەرە بۆ نیشاندانی رێژەی شەحنبوونەوەی ئامێرەكە. بەهۆی ئەو شەحنكەرەوەیە دەكرێت چەند جارێك مۆبایل یان تەبلێتەكەتان شەحن بكەنەوە. هەروەها چەندین ئامێرێكیش پێكەوە شەحن دەكاتەوە.
Top