كۆنترۆڵی گەیمی تایبەت بە سیستەمی ئایۆس 7
سیستەمی بەگەڕخەری ئەپل واتە سیستەم (iOS7) سیستەمێكی جیایە لە سیستەمی ویندۆزی مایكرۆسۆفت، بۆیە ئەو ئامێرانەی بەرهەمیش دێن بۆ هەركامیان دەبێت تایبەتمەندیی خۆی هەبێت. لەم رۆژانەدا كۆنترۆڵێكی نوێی تایبەت بە مۆبایلی ئایفۆن مۆدێلی C5،S5،5 و هەروەها ئایپادی نەوەی شەشەم بەرهەم هاتووە. ئەم كۆنترۆڵە لە رێگای پۆرتی Lightening بە ئامێرەكانی ناوبراو پەیوەندی دەدرێن. كۆنترۆڵەكە دوگمەكانی جووڵە پێكردن، هیدفۆن و دوگمەكانی L1/R1 و L2/R2 هەیە. كۆنترۆڵەكە لە تەكنەلۆژیای MOGA Boost سوود وەردەگرێت و بەهۆی تەكنەلۆژیای ناوبراو، ئایفۆن یان ئایپادەكەی بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیك شەحن دەبێتەوە. هەروەها شاشەیەكی تایبەت بە نیشاندانی باتری ئامێرەكە لەسەر كۆنترۆڵەكە هەیە كە رێژەی شەحنكردنەوەی باتری نیشان دەدات.
