سایتێك بۆ فێركردنی تایپ كردن بە‌ هە‌موو زمانێك

سایتێك بۆ فێركردنی تایپ كردن بە‌ هە‌موو زمانێك
سایتێك بۆ فێركردنی تایپ كردن بە‌ هە‌موو زمانێك
لە وەرزشكردندا هەڵاتن و راكردن، دایكی وەرزشیەكانی دیكەیە یانی بۆ هەر وەرزشێك كە ئەنجامی دەدەی دەبێت لەسەرەتادا بۆ ماوەی چەند خولەكێك جەستەت بە راكردن گەرم دابێنی ئەگینا سەركەوتوو نابی لە یارییەكەدا، لە كاری كۆمپیوتەریشدا وایە، هەتا تۆ نەتوانی بەباشی تایپ بكەی ناتوانی ئەركەكانی دیكە بەباشی ئەنجام بدەی، بۆ نموونە ئەگەر كاری تۆ لەسەر كۆمپیوتەر ژمێریارییە، ئەگەر بەباشی و بە خێرایی نەتوانی داتاكان داخیل بكەی سەركەوتوو نابی، ئەگەر كارەكەت دیزاین و مونتاژ و هەرچییەك بێت پێویستت بەتایب كردن دەبێت. زۆر شێواز هەن بۆ فێربوونی خێرایی تایبكردن، سایتی http://10fastfingers.com/typing-test/Kurdish رێگاكانی ئاسان كردۆتەوە، دەكرێت سەرێك لەم سایتە بدەی و زمانی مەبەستت هەڵبژێری و لە بۆكسێكدا كە بۆ ئەم مەبەستە داندراوە تایپ بكەی و سایتەكە خێرایی تایبكردنەكەت هەڵدەسەنگێنێ و بەپێی خێراییەكەت نمرەت دەداتێ.
Top