سكاینەری خۆراكیش بەرهەم هات

سكاینەری خۆراكیش بەرهەم هات
سكاینەری خۆراكیش بەرهەم هات
قەڵەوی مەترسیدارترین نەخۆشیی ئەم سەردەمەیە، پسپۆرانی بواری تەندروستی دەڵێن رێژەی ئەوانەی كە بەهۆی قەڵەوی و خواردنی زۆرەوە دەمرن و تووشی نەخۆشی دەبن لە رێژەی ئەوانەی كە بەهۆی برسییەتی و هەژارییەوە دەناڵێنن زیاترە. وەرزشكردن و كەمكردنەوەی خواردن و رێجێمێكی دروست چارەسەری ئەم كێشەیە دەكات. چەندین ئامێری گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش بەرهەم هاتوون، ئەم سكاینەرە خۆراكییەش یەكێكە لەم ئامێرانە. ئەم سكاینەرە پاش ئەوەی كە ئەو خواردنەی كە مەبەستتە بیخۆی سكانی كرد بەهۆی بلوتوسەوە زانیاری لەبارەی خواردنەكە بۆ مۆبایلێكی هۆشمەند وەك رێژە و جۆری خواردنەكە بەڕێ دەكات، لە سەر شاشەی مۆبایلەكە نیشاندەدرێت كە ئەم خواردنە ئەوەندە كالۆری (وزە) یەی تێدایە.
Top