تۆپێكی كامێرەیی لە یەك كاتدا 36 وێنە دەگرێت
بۆ گرتنی وێنەی پانۆرامایی واتە ئەو وێنانەی كە 360 پلە دەكرێت سەیریان بكەی و هەموو گۆشە و لایەنەكانی تێدا ببینرێت وەك سەرێ و خوارێ و لای راست و لای چەپ. بەڵام بۆ گرتنی وێنەیەكی وا هەم دەبێت پرۆگرامگەلێكی تایبەتی هەبێت، هەم كامێرایەك كە ئەم جۆرە وێنانە بگرێت و دواتر وێنەكان لەسەریەك بخەیەوە.
كامێرای جۆری Panono ئەم كامێرایەیە كە لەراستیدا لە تۆپێك دەچێت، بۆ ئەوەی كە وێنەیەكی پانۆرامایی بگری تەنیا یەكجار تۆپێكە بەرەو بەرزی باوێ، ئەوكاتە وێنەیەكی پانۆرامایی بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیك بە كوالیتێیەكی بەرز دەگیردرێت، ئەوكاتە كامێراكە بەرەو بەرزایی داوێی لە یەككاتدا 36 كامێرا لە هەموو لایەكەوە وێنە دەگرن و وێنەكان تێكەڵ بەیەك دەبنەوە و دەبنە وێنەیەكی پانۆرامایی.
