گۆڕانكارییەكی جددی لە كارتی شاشەدا
كارتی گرافیكی واتە VGA card رۆڵێكی گرنگ لە كۆمپیوتەر و لاپتۆپ و تەبلێت و ئامێرەكانی گەیم...تاد دا دەبینێ. هەتا كارتی گرافیكی لەسەرتربێت كوالیتی نیشاندانەكە ئاست بەرزترە. لەم دواییەدا كۆمپانیای AMD یەكێكە لە كۆمپانیا ناسراوەكانی بواری بەرهەم هێنانی كارتی شاشە كارتی گرافیكی جۆری Fire pro S10000 بەرهەم هێناوە 12 گیگابایت رامەكەیەتی. رەنگە لەداهاتوویەكی نزیكدا ئەم كارتە گرافیكییە گۆڕانكارییەكی جددی لە جیهانی كۆمپیوتەردا بەتایبەتی لە بواری گرافیكیدا پێكبێنێ، ئەوانەی كاری گرافیكی و مونتاژی فیلم دەكەن گرنگی ئەو كارتە شاشەییان بۆ دەردەكەوێت.
