كاتژمێرە هۆشمەندەكەی ئەپڵ ژنانە و پیاوانەی هەیە
بازاڕی بەرهەم هێنانی كاتژمێری سمارت گەرمە، سۆنی، سامسۆنگ، گوگڵ و ئەپڵ و چەندین كۆمپانیای ناسراو و بێناو خەریكن كاتژمێری هۆشمەند بەرهەم دێنن. كاتژمێرە هۆشمەندەكەی ئەپڵ جیاوازییەكی هەیە لەگەڵ ئەوانی دیكە ئەویش هی پیاوانەو ژنانەی لێكجیاكردۆتەوە. ئەو كاتژمێرەی سایزكەی 1.3 ئینجە تایبەتە بە ژنان و ئەوەی 1.7 ئینجە هی پیاوانە. شاشەی هەردوو جۆرەكە لە جۆری OLEDیە. پێشووتر سەبارەت بە تایبەتمەندییەكانی دیكەی كاتژمێرە هۆشمەندەكەی ئەپڵ زانیاری نوێمان بڵاوكردبۆوە.
