مۆبایلێك لە شێوەی پێنووس

مۆبایلێك لە شێوەی پێنووس
مۆبایلێك لە شێوەی پێنووس
دیزاین و ستایلی هاندە هۆشمەندەكان گۆڕانكاریی نوێی بەسەردادێت و لەو شێوە ستایلە كلاسیكیە دەچێتە دەر. هاندی سێ رەهەندی و هاندی نەرم و تەنك.. ئەمجارەیان هاندێكی مۆبایل كە ستایلەكەی لە شێوەی قەڵەمە. ئەم هاندە نوێیە هەرچەندە هەتا ئێستا زیاتر لە سنووری دیزاین دایە و بە فرەیی لێی بەرهەم نەهاتووە، بەڵام گەر پێشوازی لێبكرێت رەنگە لە ماوەیەكی كەمدا بكەوێتە بواری دروستكردنیەوە، وەك ئاماژەی پێكرا لە شێوەی قەڵەمێكە. هیچ شاشەیەكی تێدا نابینرێت. تەنیا شاشەیەكی جۆری OLED لەسەرەوە هەیە. بەشی خوارەوەی دوو دوگمەی پەیوەندی و نووسینی هەیە. هەرچەندە تێمی جۆراوجۆری هەیە و ئایكۆنی زۆر پرۆگرامەكانی لەسەرن، بەڵام نازانرێت هاندێك كە شاشەیەكی گونجاوی نەبێت بۆ سەیركردن پرۆگرامگەلی تایبەتی بۆ دەبێت تێدا بێت. بە ویستی خۆت دەتوانی رەنگی و ستایلی هاندەكە بگۆڕی.
Top