ئامێرێكی دیجیتالی بۆ گشت وەرزەكان
مەچەكبەندی دیجیتالی ئامێرێكی نوێ نییە لە جیهانی دیجیتالیدا، بەڵام مەچەكبەندی جۆری Jawbone UP24Jawbone UP242 تایبەتمەندی خۆی هەیە. ئەم مەچەكبەند یان بازنەیە زۆر بە رێكی ئاگاداری تەندروستیی بەكارهێنەرەكەیەتی، بەردەوام خەریكە بزانێت لێدانی دڵی بەكارهێنەرەكەی نۆرماڵە یان مەترسیدارە، هەروەها رۆژانە رێژەی ئەو كالۆری واتە وزەیەی كە بەكارهێنەرەكەی دەیسووتێنێ دیاری دەكات و وەك داتایەك بۆ مۆبایلی بەكارهێنەرەكەی بەڕێ دەكات. تەنانەت دەتوانرێت لەوكاتانەی كە خاوەنەكەی خەوی لێكەوتووە بەڵام مەترسی لەسەر لێدانی دڵی هەیە یان گرفتێكی تەندروستی هەیە وەك جەرەسێكی ئاگاداركردنەوە بۆ مۆبایلەكەی بەڕێ بكات و مۆبایلەكەش ئاگاداری كەسانی دیكە بكاتەوە لە كێشەی تەندروستیی خاوەنی بازنە دیجیتالییەكە.
