ئۆفێس365ی مایكرۆسۆفت و چە‌ند خزمە‌تگوزارییە‌كی گرنگ

ئۆفێس365ی مایكرۆسۆفت و چە‌ند خزمە‌تگوزارییە‌كی گرنگ
ئۆفێس365ی مایكرۆسۆفت و چە‌ند خزمە‌تگوزارییە‌كی گرنگ
شەش مانگ دەبێت كە ئۆفێس 365ی مایكرۆسۆفت خزمەتگوزارییەكانی لە جیهانی ئینتەرنێتدا بڵاوكردۆتەوە، ئۆفێس 365 ئۆفێسێكی ئۆنلاینە، هەتا ئێستا نزیكەی دو ملیۆن بەكارهێنەر لە خزمەتگوزاری Home premium سوود وەردەگرن و هەروەها نزیكەی 60% لە كۆمپانیاكان لە خزمەتگوزاریی Fortune500 سوود وەردەگرن. هەر لەوكاتەی كە بەرهەم هاتووە هەتا ئێستا نزیكەی 100 تایبەتمەندی دیكە بەو ئۆفێسەوە زیاد كراون. لەم هەفتەیەشدا سێ خزمەتگوزاری دیكەی پێوە زیاد كران. یەكێك لە خزمەتگوزارییە گرنگەكان ئەوەیە كە دەكرێت چەند كەس پێكەوە لەسەر یەك فایلی ئۆفێس كار بكەن، بۆ نموونە ئەگەر فایلێك هەبێت بەناوی SA و سەد لاپەڕەش بێت، دەكرێت لە یەككاتدا چەندین هەڵەچن لەسەر ئەم فایلە كار بكەن و هەركام بەشێك لە لاپەڕەكان راست بكەنەوە. خزمەتگوزارییەكی دیكەش ئەوەیە كە دەكرێت بەهۆی ئەو خزمەتگوزارییەوە فایلەكانی Word،excel،PowerPoint لە هاردی مەجازی سكای درایڤ دەستكاری بكرێن، هەروەها خزمەتگوزاری ئۆتۆماتیكی سەیڤ كردنیش یەكێكە لەو خزمەتگوزارییانە.
Top