تەنكترین لاپتۆپی تایبەت بەگەیم

تەنكترین لاپتۆپی تایبەت بەگەیم
تەنكترین لاپتۆپی تایبەت بەگەیم
یاریی ئەلكترۆنی بۆ كاتەكانی بێكاری بەسەربردن هەروەها بەرای پزیشكانی دەروونی بۆ چارەسەری نەخۆشیی ئەلزایمەر )لەبیرچوونەوە( سوودێكی زۆری هەیە. هەرچەندە لە هەرێمی ئێمەدا كەمتر گرنگی بە یاریی ئەلكترۆنی دراوە تەنانەت یەك شوێنیش نییە وەك كۆفێی نێت تایبەت بە گەمەی ئەلكترۆنی. ئامێرەكانی تایبەت بە یاریی ئەلكترۆنی زۆرن وەك ئیكس بۆكس و پلەی ستەیشن و كۆمپیوتەر و ئەتاری...تاد.
لەم دواییەدا تەنكترین لاپتۆپی بە یاری بەناوی Maingear pulse بەرهەم هات. سایزی لاپتۆپەكە 17 ئینجە و فول ئیچ دییە و پرۆسیسەرەكەی جۆری intel corei7ە. رامەكەی 16 گیگابایتە بۆ لاپتۆپێك رامێكی 16 گیگایتی یەكجارە، بەڵام بۆ لاپتۆپێك كە تایبەت بێت بەگەیم رەنگە ئەوەندە رامە كەمیش بێت. هاردەكەی 1 ترابایتە. لەگەڵ ئەوەشدا كارتێكی SSD ی لەسەرە كە 480 گیگابایتە. شوێنی كێبڵی HDMI هەیە. دوو سپیكەری زۆر بەەێزی تێدایە.
Top