چاویلكەی هۆشمەند هیوایەك بۆ نابینایان
لە كوردەواریدا دەڵێن كوێر چیت دەوێت دەڵێت دوو چاوی ساغ، رەنگە لە داەاتوویەكی نە زۆر دووردا ئەو خەونەی نابینایان بێتەدی و بتوانن بیناییان بۆ بگەڕێتەوە. چونكە ئەم رۆژانە باس لە چاویلكەیەك دەكرێت كە بینایی بۆ نابینایان دەگەڕێنێتەوە. پسپۆرانی بواری ئایتی لە زانكۆی ئەكسفۆرد چاویلكەیەكیان چێ كردووە، كە بۆ ئەوانەی كەم دەبینن یان هەر نابینن یارمەتیدەربێ بۆ دیتنی شتەكانی دەوروبەریان.
چاویلكەی جۆری (Assisted Vision)، ئەو چاویلكەیە كە ئەم ئەركە ئەنجام دەدات، چونكە بەپێی لێكۆڵینەوەكان 75% كەسانی نابینا توانای ناسینی رووناكیان هەیە. هەستەوەرەكانی ئەو چاویلكەیە ئەو داتایانەی وەریدەگرن لە رێگای دوو كامێرا و ژیروسكۆپێك و ئاراستەنمایەك و جی پێ ئێسێك داتاكان وەردەگرن، ئەوانەی ئاماژەیان پێكراو پێكەوە قەبارە و ئاراستەی شتەكە دیاری دەكەن، پاشان لەسەر چاویلكەكە نیشان وەك هێما نیشان دەدرێن. لەو چاویلكەیەدا هیدفۆنێكیش هەیە كە نووسین دەكاتە پەیڤ، واتە ئەوەی كە نووسرابێ دەیخوێنێتەوە.
