بە دیزاینێكی جیاواز و سەرنجڕاكێش. "ئێل جی" بەهێزترین مۆبایل بە ناوی "جی 2" دەخاتە بەر دەستی كڕیارەكانی لە كوردستاندا

بە دیزاینێكی جیاواز و سەرنجڕاكێش.
بە دیزاینێكی جیاواز و سەرنجڕاكێش. "ئێل جی" بەهێزترین مۆبایل بە ناوی "جی 2" دەخاتە بەر دەستی كڕیارەكانی لە كوردستاندا
ئا: خەلیل سلێمان
كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس لە هەر سێ شارەكەی هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمین جار پەردەی لەسەر ئامێری مۆبایلی نوێی زیرەكی خۆی لە ژێر ناوی (جی 2) لادا، كە بە دیزاینێكی پڕ جورئەت و سەرنجڕاكێش و شاشەیەكی گەورە و كۆمەڵێك لە مواسەفاتی تەكنیكی پێشكەوتوو خۆی نیشان دەدات، جی 2 هاتە نێو ئەو گەورە مۆبایلانەی كە ئەمساڵ لە كێبڕكێدان و بگرە بە یەكێك لە باشترین مۆبایلی پێشكەوتوو هەژمار دەكرێت.
یەكێك لە خاڵە جیاواز و گرنگەكانی ئەو مۆبایلە ئەوەیە كە هیچ دوگمەیەكی لە دەوروپشتیدا نییە، تەنیا لە پشتەوەی ئامێرەكە نەبێت، كە كۆمەڵێك دوگمەی كۆنترۆڵكردنی مۆبایلەكەی لە خۆ گرتووە. خاوەنی مۆبایلەكە تەنیا پەنجەی شەهادەی بەكار دەهێنێت بۆ كارپێكردنی دوگمەكان، ئەمەش تاكو ئێستا لە هیچ مۆبایلێكی دیكەدا نییە.
بە هەمان شێوە دەتواندرێت لە رێگەی دوو جار كێشان بە شاشەكە، هەروەك چۆن لە دەرگای ماڵی برادەرێك بدرێت ئەوهایە. بۆ وەڵامدانەوەی تەلەفۆنێك، تەنیا ئامێرەكە دەبەیتە لای گوێچكەت، خۆی دەكرێتەوە.
یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئامێری ئێل جی جی 2 ئەوەیە قەبارەی شاشەكەی 5.2 بۆصەیە و بە چارەسەریی "كوالكۆم سنابدراۆن 800" و بە خێرایی 2،26 گێگا هێرتز بۆ هەر ناوكێك كار دەكات و 2 گێگابایتیش لە مێشكەكەی بەكار دەهێنێت. كامێرای دواوەی 13 مێگاپێكسلە و ئەوەی پێشەوەیشی 2.1 مێگا پێكسلە، بە پاڵپشتیی وای فای و بلووتوس و ئێن ئێف سی وایەر لێس. ئامێرەكە بە قەبارەی 16 و 32 گێگا بایت دەست دەكەوێ و باترییەكەی بە توانای 3000 میللی ئەمپێر كار دەكات. ئامێرەكەش بە سیستمی "ئەندرۆید 4.2.2" كار دەكات.
ئامێری ئێل جی جی 2 تەكنیكێكی دەنگی زۆر پێشكەوتوو لە خۆ دەگرێت كە لە هیچ ئامێرێكی مۆبایلی دیكەدا بەدی ناكرێت و دەنگ بە كوالیتی 24 بت و بە لەرینی 192 كیلۆ هێرتز بەرهەم دەهێنێت بە بەراوردكردن بە ئامێری دیكە بە جیاوازی 16 بت و 44،1 كیلۆهێرتز كار دەكات، هەروەها كاتێك بەراورد دەكرێت بە "گالاكسی ئێس 4" و "ئێچ تی سی وەن" و "مۆتۆ ئێكس" دەبینین "جی 2" بەسەر هەموویاندا زاڵ دەبێت.
Top