مۆبایل و بۆنخۆشكردنی هە‌وا

مۆبایل و بۆنخۆشكردنی هە‌وا
مۆبایل و بۆنخۆشكردنی هە‌وا
مۆبایلی شوێنی لاپتۆپ، كامێرا، ریكۆردە‌ر، ئامێری وە‌رزشی...تادی گرتۆتە‌وە‌، لە‌م دواییە‌شدا ئە‌ركی دیكە‌شی بۆ زیاد بوون، یە‌كێك لە‌م ئە‌ركانە‌ ئە‌وە‌یە‌ كە‌ هە‌وای دە‌ورو‌بە‌ری بە‌كارهێنە‌رە‌كە‌ی بۆنخۆش بكات. ئیدی كاتی ئە‌وە‌ هاتووە‌ وازبێنی لە‌م سپرایانە‌ی كە‌ هە‌وای دە‌وروبە‌ر خۆش دە‌كە‌ن، چونكە‌ مۆبایلەكە‌ ئە‌م كارە‌ ئە‌نجام دە‌دات.
كۆمپانیایە‌كی ژاپۆنی پارچە‌یە‌كی ئە‌لكترۆنی بۆ مۆبایلە‌كان بە‌رهە‌م هێناوە‌ كە‌ ئە‌وكاتە‌ی كورتە‌پە‌یامت بۆ دێت، جۆرە‌ بۆنێك و ئە‌وكاتە‌ی كە‌ پە‌یوە‌ندییە‌كت بۆ دێت جۆرە‌ بۆنێكی دیكە‌ بڵاو بكاتە‌وە‌. یان بە‌یانیان لە‌بری لێدانی جە‌ڕە‌س بە‌ جۆرە‌ بۆنێكی خۆش هە‌ڵتستێنێ! بۆنە‌كانیش بە‌پێی ویستی بە‌كارهێنە‌رە‌كە‌یە‌تی وە‌ك بۆنی سێو و پرتە‌قاڵ و گندۆرە‌ و لیمۆ و گوڵ بە‌ هە‌موو جۆرە‌كانییە‌وە‌...
پارچە‌ ئە‌لكترۆنییە‌كە‌ كە‌ بە‌ (scentee) ناسراوە‌ لە‌گە‌ڵ دە‌ستگاكانی سیستە‌می ئە‌ندرۆید كار و ئایفۆن كار دە‌كات.
Top