بە جانتاكەت مۆبایلەكەت شەحن بكەوە
ئافرەتان و بەگشتی رەگەزی مێینە لە چوونە دەرەوەدا وەك دەڵێن بە پێخاوسی بچنە دەر بێ جانتا ناچنە دەر، جانتاكەیان هەم كەلوپەلەكانی ئارایشكردنیان بۆ هەڵدەگرێ! و هەم شتە گرانباییەكانیان وەك ئاڵتون و پارە و مۆبایل. بە تانەو تەشەر ناڵێم بەڵام هەر چوونە بازاڕێكیشیان لانی كەم سێ چوار كاتژمێر دەخایەنێ، بۆیە كۆمپانیایەك بیری لەوەكردۆتەوە شەحنی مۆبایلەكەیان هەر جانتاكەی دەستیان بێت.
جۆرێك لە جانتا بەرهەم ەاتووە كە بەبێ هیچ وایەرێك هەركە مۆبایلەكەت لەناو دانا دەست دەكات بە شەحنكردنەوەی مۆبایل. جانتای جۆری EverPurse ئەو جانتایە كە لە جانتای سیحری دەچێت بۆ خانمان، بەڵام لەسەرەتادا دەبێت جانتاكەت شەحنكردبێتەوە، لە ئێستاكەدا تەنیا مۆبایلەكانی جۆری ئایفۆن و گەلاكسی شەحن دەكاتەوە. بەرهەم هێنەرانی ئەم جانتایە دەڵێن بە تەماین جانتایەكی لەم شێوەیەش بۆ پیاوان دروست بكەین. هەتا ئەوكاتە با پیاوان ددان بەخۆیاندا بگرن!
