مۆبایلە‌ چە‌ماوە‌كە‌ی ئێل جی و سە‌رنجێك

مۆبایلە‌ چە‌ماوە‌كە‌ی ئێل جی و سە‌رنجێك
مۆبایلە‌ چە‌ماوە‌كە‌ی ئێل جی و سە‌رنجێك
لە‌ ئاكامدا LG بە‌ڵێنە‌كە‌ی خۆی هێنایە‌ دی و مۆبایلی شاشە‌ چە‌ماوە‌ی بە‌رهە‌م هێنا، ئە‌م داهێنانە‌ش دە‌بێتە‌ خاڵێكی گرنگ لە‌ تە‌كنە‌لۆژیای دیجیتالی نوێدا، بە‌تایبە‌تی لە‌ مۆبایلدا. مۆبایلی G Flex مۆبایلێكی هۆشمە‌ندە‌ و یە‌كە‌مین مۆبایلی شاشە‌ چە‌ماوە‌شە‌. بە‌هۆی چە‌ماوە‌ بوونی هاندە‌كە‌ مە‌ودای نێوان دە‌م و گوێی بە‌كارەێنە‌رە‌كە‌ی لە‌كاتی قسە‌كردندا كە‌م دە‌كاتە‌وە‌. هە‌روە‌ها رێژە‌ی دە‌نگ سێ قات زیاتر دە‌بێت. هە‌روە‌ها لە‌كاتی سە‌یركردنی فیلم یان وێنە‌یە‌كدا كوالیتییە‌كە‌ی بە‌رزتر نیشان دە‌دات. باتری هاندە‌كە‌ش باترییە‌كی چە‌ماوە‌یە‌.
Top