سایتی تۆڕی كۆمە‌ڵایە‌تیی سێ رە‌هە‌ندی

سایتی تۆڕی كۆمە‌ڵایە‌تیی سێ رە‌هە‌ندی
سایتی تۆڕی كۆمە‌ڵایە‌تیی سێ رە‌هە‌ندی
قە‌ت بیرتان لە‌وە‌كردۆتە‌وە‌ كە‌ ئە‌م جیهانە‌ی تێیدا دە‌ژین سێ رە‌هە‌ندییە‌؟ ئە‌ی كە‌وایە‌ بۆ گشت وێنە‌كانمان كە‌ لە‌ ژیان گرتوومانن دوو رە‌هە‌ندین؟ گە‌ر حە‌ز دە‌كە‌ن لە‌مە‌ولا وێنە‌كانتان بە‌ سێ رە‌هە‌ندی ببینن و هە‌ر بە‌ سێ رە‌هە‌ندیش بیخە‌نە‌ ناو تۆڕە‌ كۆمە‌ڵایە‌تییە‌كان ئە‌وە‌ سە‌ر لە‌ سایتی seene-co بدەن‌. ئە‌م سایتە‌ تایبە‌تە‌ بە‌ تۆڕی كۆمە‌ڵایە‌تیی مۆبایلە‌ سمارت و هۆشمە‌ندە‌كان. بە‌دوای پە‌رە‌سە‌ندنی مۆبایلی ژیرۆك خزمە‌تگوزارییە‌كانی تایبە‌ت بە‌وانیش لە‌ پە‌رە‌سە‌ندندایە‌. لە‌و سایتە‌دا پرۆگرامێكی بچووك هە‌یە‌ دایدە‌بە‌زێنیە‌ سە‌ر مۆبایلە‌كە‌ت و دواتر ئە‌و وێنە‌یە‌ی دە‌یگری بە‌ سێ رە‌هە‌ندی دە‌یگری و دە‌كرێت لە‌ سایتە‌كە‌دا دایبنێی و هە‌روە‌ها دە‌كرێت وێنە‌ی ئە‌ندامانی بە‌شداربووی ئە‌م سایتە‌ سە‌یر بكە‌ی و كۆمێنتیان لە‌سە‌ر بنووسی. http://seene.co/ ئە‌درە‌سی سایتە‌كە‌یە‌.
Top