چە‌ند زانیارییە‌ك لە‌سە‌ر پێنووسی ژیرۆكی لایڤ

چە‌ند زانیارییە‌ك لە‌سە‌ر پێنووسی ژیرۆكی لایڤ
چە‌ند زانیارییە‌ك لە‌سە‌ر پێنووسی ژیرۆكی لایڤ
نزیك بە‌ سێ ساڵ دە‌بێت پێنووسێكی هۆشمە‌ند لە‌لایە‌ن كۆمپانیای (Livescribe) بە‌رهە‌م هاتووە‌، پێشتریش لە‌كاتی بە‌رهە‌م هاتنیدا زانیاریمان لە‌بارە‌ی پێنووسە‌كە‌وە‌ بڵاوكردبۆوە‌، بە‌ڵام لە‌ ڤێرژنی نوێی قە‌ڵە‌مە‌كە‌دا گۆڕانكاریی زۆر و خزمە‌تگوزاریی نوێی پێوە‌ زیادكراوە‌. پێنووسە‌كە‌ ئە‌وە‌ی بینووسی لە‌ خۆیدا خە‌زنی دە‌كات و پاشان دە‌یكاتە‌ فایلێك و دە‌یگوازێتە‌وە‌ بۆ كۆمپیوتە‌ر. بە‌ڵام ئێستاكە‌ دە‌كرێت فایلە‌كان بۆ مۆبایلیش بگوازیە‌وە‌. دیزاینی قە‌ڵە‌مە‌كە‌ ئێستاكە‌ بە‌تە‌واوی لە پێنووسێكی راستە‌قینە‌ دە‌چێت. هە‌رچی بە‌و قە‌ڵە‌مە‌ی بنووسیت بە‌ كە‌متر لە‌ چركە‌یە‌ك بۆ مۆبایلە‌كە‌ت دە‌گوازرێتە‌وە‌. چە‌ندین خزمە‌تگوزاریی گرنگ كە‌ لە‌و پێنووسە‌دا هە‌یە‌ ئە‌وە‌یە‌ بۆ نموونە‌ ئە‌گە‌ر ژمارە‌ی مۆبایلێك بە‌و قە‌ڵە‌مە‌ بنووسیت ئۆتۆماتیكی ژمارە‌كە‌ دە‌چێتە‌ ناو ریزی ژمارە‌ تۆماركراوە‌كانی مۆبایلە‌كە‌ت. یان ئە‌گە‌ر ئە‌درە‌سی ئیمێلێك بنوسیت راستە‌وخۆ دە‌كرێت پە‌یوە‌ندی بە‌و ئیمێلە‌وە‌ بكە‌یت، یان ئە‌گە‌ر ناونیشانی شوێنێك بنووسیت راستە‌وخۆ دە‌توانیت نە‌خشە‌ی ئە‌و شوێنە‌ لە‌سە‌ر مۆبایلە‌كە‌ ببینیت، هە‌روە‌ها ئە‌وە‌ی نووسیوتە‌ دە‌كرێت بیكە‌یت بە‌ فایلێكی PDF و خە‌زنی بكە‌یت. باتری پێنووسە‌كە‌ 14 كاتژمێر شە‌حنی دانابە‌زێت.
Top