پرۆگرامێك بۆ چاتكردن لەگەڵ گشت مەسنجەرەكان
بۆ قسەكردن و ئەوەی لە جیهانی ئایتیدا پێیدەگورێت )چات(كردن گەلێك پرۆگرام و سایت هەن كە هەركام تایبەتمەندی و خزمەتگوزاریی خۆی هەیە. رەنگە زۆربەمان لە زۆربەیان دا ئەكاونتی خۆمان هەبێت، وەك (سكایپی، یاەوو مسنجەر، فەیسبووك مسنجەر. نیمبوز...تاد) بۆ هەركامێكیش ناو و پاسۆردی جیامان داناوە. ئەمەش تا رادەیەك گرفتێكە بۆخۆی. پرۆگرامی Trillian Astra ئەم گرفتەی تا رادەیەك چارەسەر كردووە. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەكرێت لە یەك كاتدا لە ئەكاونتەكانی خۆت لە گشت ژوور و سایتەكانی چاتكردن بەهرەمەند بی.
