بە ئاگرمۆبایلەكەت شەحن بكەوە

بە ئاگرمۆبایلەكەت شەحن بكەوە
بە ئاگرمۆبایلەكەت شەحن بكەوە
ئەو ئامراز و كەرەستانەی بەمەبەستی بارگاوی كردن و شەحنكردنەوەی باتری مۆبایل یان ئامێرە دیجیتالییەكانی دیكە وەك لاپتۆپ و كامێرا و تەبلێت..تاد، رەنگە گرنگییەكی ئەوتۆیان نەبێت، چونكە ئێستاكە لە هەر شوێنێك كارەبا هەیە و بە ئاسانی ئامێرەكان شەحن دەكرێنەوە. بەڵام ئەگەر وایلێەات كەوتییە شوێنێك و كارەبا نەبوو، ئەمە ئاگردانە بچووكە كە لە وێنەكەدا دەبینن رەنگە رێگا چارەسەر بێت.
ئامێری FlameStower كە بەم دواییانە لەلایەن دوو گەنجی بواری ئایتی دروستكراوە، لە ئاگردانێك دەچێت كە ئاوی تێدەكرێت و لە بنەوە ئاگری بۆ دادەنرێت، ئاگرەكە هەرچییەك بێت جیاوازی نییە، تەنیا ئەوەندەیە كە گەرما و تینی هەبێت، ئیدی بە كوڵینی ئاوەكە هێدی هێدی شەحن دەبێتەوە. ئەمە رێگاچارەیەكە تەنیا بۆ كاتی زۆر تایبەت بەكار دێت.
Top