شەحنێكی مۆبایل پرۆگرامی تێكدەرەیش دەسڕێتەوە
ڤایرۆس و پرۆگرامی تێكدەر هەم بۆ مۆبایل و هەم بۆ كۆمپیوتەر گەلێكن، لە مۆبایلدا كۆمپیوتەر ئەنتی ڤایرۆسی تایبەت هەیە، بەڵام جگە لە ڤایرۆس پرۆگرامی تێكدەریش هەیە كە ئەنتی ڤایرۆس ناتوانێ بیدۆزێتەوە، لەم دواییەدا شەحنكەرەوەیەكی مۆبایل بەرهەم هاتووە كە سەرەڕای ئەوەی مۆبایلەكە شەحن دەكاتەوە پرۆگرامە تێكدەرەكانیش دەسڕێتەوە.
شەحنكەرەوەی جۆری Skorpion توانای سكانكردنی مۆبایلە سمارتەكان هەیە و دەتوانی ئەو فایلانە دەستنیشان بكات كە چ پرۆگرامێك خەریكە داتاكانت بدزێت و و زانیارییەكانی بانكی و كارتی مۆبایل و كۆدە نەێنییەكانت بۆخۆی بەرێت. شەحنەكە بەم شێوەیە پاش ئەوەی كە لە مۆبایلەكە خرا بۆ ماوەی دوو خولەك خەریكی سكانكردنی هاندی مۆبایلەكەیە. گەر هیچ پرۆگرامێكی تێكدەری نەدۆزیەوە چرای شەحنكردنەوە پێدەبێت، بەڵام گەر پرۆگرامێكی تێكدەری دیتەوە چرای سوور هەڵدەبێت و ئامێرەكە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی مۆبایلەكە دەكوژێنێتەوە و پێدەكاتەوە.
