چۆن فایلە زیادەكان لەهارددیسك بسڕینەوە؟
گرفتێك كە لە ویندۆزدا هەیە ئەوەیە كە بۆ سڕینەوەی فایلە بێ كەڵكەكان خۆی ئۆتۆماتیكی ئەو ئەركە ئەنجام نادات، واتە فایلە بێ كەڵكەكان كە بەشێكیش لە هارددیسك داگیر دەكەن بۆخۆی ناسڕێتەوە. بەڵام ئێمە لێرەدا چەند هەنگاوێكی سادەتان بۆ ئاشكرا دەكەین بۆ سڕینەوەی فایلە بێ كەڵكەكان.
لە دەستپێكدا دەبێت دوگمەی ویندۆز ئەم دوگمەیەی لەسەر كیبۆردە لەریزی خوارەوە و لەشێوەی پەنجەرەیەك دەچێت دابگری. كە داتگرت ئەم دەستەواژەیە بنووسە Cleanmgr
و پاشان دوگمەی ئەنتەر دابگرە. ئێستا لاپەڕەیەك دەكرێتەوە، داوات لێدەكات كە ئەو درایڤەی كە مەبەستتە هەڵبژێرە وەك درایڤی (C.D.E)، چونكە بە زۆری فایلە بێ سوودەكان لە درایڤی (C) دا كۆبوونەتەوە كەوایە ئەم درایڤە هەڵبژێرە. پاشان لاپەڕەیەكی دیكە دەكرێتەوە. دواتر ئەوانەی كە لە لیستێكداهاتوون هەموویان هەڵبژێرە و گرتەیان لەسەر بكە. دواتر دوگمەی فەرمانی OK لێبدە. ئێستا گشت ئەو فایلە بێ سوودانە دەسڕێنەوە و ویندۆزەكەش گیانێكی تازەی دێتەوە بەر.
