كاتژمێرێك كاتی مەرگی خاوەنەكەی دەستنیشان دەكات
هەموو بوونەوەرێك رۆژێك دێت ماڵئاوایی لەم جیەانە بكات و بمرێت، هەرچەندە مرۆڤ نازانێت كاتەكانی مەرگی چ كات و ساتێكە و ئەجەل بێ پرس و بێ دەستنیشانكردنی كات لە دەرگا دەدات، بەڵام لەم دواییەدا كۆمپانیایەك كاتژمێرێكی بەرهەم هێناوە كە بە كاتژمێری كاتی مەرگ ناسراوە، ئەم كاتژمێرە لە سەرەتادا كۆمەڵێك پرسیار لە خاوەنەكەی دەكات لەبارەی ژیانی تاكەكەسی خۆی و ماڵباتەكەی، پاشان بەهۆی لێكدانەوەی پرسیارەكان دەستنیشانی كاتی مەرگی خاوەنەكەی دەكات.
هەرچەندە ئامانج لەو كاتژمێرە دیاریكردنی كاتی مەرگی خاوەنەكەی نییە، كۆمپانیای بەرهەمەێنیش رایدەگەیەنێت كە ئەو ئامانجەمان نییە، بەڵكو ئامانجی سەرەكیمان ئەوەیە كە رێزی كات بگرن و كات بە نرخە، ئەو كاتژمێرە وەك جەرەسێكی ئاگاداركردنەوەیە بۆ خاوەنەكەی كە مردن نزیكە. لەم كاتژمێرەدا سێ ریز ژمارە دەبیندرێت، كە هەركامیان سێ ریزی دیكەیان هەیە، ریزی یەكەم لە ریزی سەرەوە، ساڵەكان، ریزی دووەم لە ریزی سەرەوە، مانگەكان و ریزی سێیەم لە ریزی سەرەوە رۆژەكان نیشان دەدات، ریزی یەكەمی ریزی ناوەند كاتژمێر، خولەك و چركەكانی تەمەنت نیشان دەدات. لەریزی ئاخیریشدا كاتژمێرێكی ئاسایی نیشان دەدات.
كاتژمێرەكە ناوی )تیكەر)ە و لەگەڵ كاتژمێرەكە كتێبێكێش بە دیاری دەدرێت بە خاوەنەكەی كە لەبارەی رێزگرتن لەكاتەوەیە.
