بەهۆی ئامێرێكەوە هیچ شتێكت لێ ون نابێت

بەهۆی ئامێرێكەوە هیچ شتێكت لێ ون نابێت
بەهۆی ئامێرێكەوە هیچ شتێكت لێ ون نابێت
لە داهاتوودا گرفتی ون بوونی ئامێرەكان گەر بنبڕیش نەبێت، كەم دەبێتەوە، ئیدی لە داهاتوودا نیگەرانیی ون بوونی پێڵاو، گۆریە، كلیل، جانتا...تاد نابی. هەر لە ئێستاوەش بۆ داهاتوویەكی وا هەوڵدراوە.
ئامێرێكی بچووك كە بە “رتریڤۆر” ناسراوە، ئامێرێكی GPSی بچووكە كە هەموو شتێك پێكەوە پەیوەند دەدات. ئەم ئامێرە دوو گرفتی سەرەكیی ئامێرەكانی هاوشێوەی خۆی چارەسەر كردووە، یەكەم ئامێرەكە قەوارەكەی زۆر بچووكە و بەقەد یەك دیناری ئاسنی كۆنە و بارستایەكەشی بەقەد چوار دیناری ئاسن دەبێت. دووەم بۆ شەحنكردنەوەی پێویستی بە كارەبا نییەو بە خۆر شەحن دەبێتەوە. هەر ئەوەندە بەسە كە ئەم ئامێرە لە گیرفانت دابنێی، یان وەك مەدالیایەك بە كلیلەكانتی هەڵبواسیت. پاشان بەهۆی پرۆگرامێكی تایبەت كە لە مۆبایل دەخرێت كەلوپەلەكانتی بۆ دەستنیشان دەكەی ئەوانەی كە مەبەستتە بیاندۆزیەوە. توانای دیتنەوەی ئامێرەكە 2 مەتر هەتا3 مەترە.
Top