لومیا 2520 یەكەم تەبلێت لە نۆكیاوە
نۆكیا سەردەمێك بە یەكێك لە باشترین كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنانی مۆبایل سەیر دەكرا، بەڵام ماوەیەكە بەهۆی چەند گرفتێكەوە لە دەرەوەی ركابەرییەكانە، هەرچەندە لەم ماوەیەدا نۆكیا هەوڵیداوە بەجۆرێكی دیكە بێتەوە مەیدانەكە، وەك بەرهەم هێنانی تەبلێت و فەبلێت. یەكەمی تەبلێتی نۆكیا كە سیستمی Windows ی لەسەرە، تەبلێتی لومیا 2520یە. كە دیزانێكی سەرنجڕاكێشی هەیە شاشەكەی 10.1 ئینجە ئەمەش بۆ خوێندنەوە و گەمە كردن شاشەیەكی گونجاوە. سیستمی گەیاندنی Wi-Fi و تەكنۆلۆژیای نەوەی چوارەمی پەرەپێدراوی درێژخایەنی(LTE) هەیە و كامێراكەی 6.7 میگاپیكسلە.
جگە لەمانە بۆ یەكەم جار تەبلێتی Lumia 2520 خزمەتگوزاریی هەستەوەریی بینینی زایس داناوە كە بەهۆیەوە یارمەتی بەكارهێنەر دەدات وێنەی جوان و كوالیتی بەرز بگرێت تەنانەت لە كاتی تاریكی و رووناكییەكی كەمیشدا. لە ماوەیەكی زۆر كەمیشدا شەحن دەبێتەوە.
