ئادیداسیش هاتە ریزی بەرهەم هێنانی سمارت كاتژمێر

ئادیداسیش هاتە ریزی بەرهەم هێنانی سمارت كاتژمێر
ئادیداسیش هاتە ریزی بەرهەم هێنانی سمارت كاتژمێر
بەرفرە بوونی كاتژمێری هۆشمەند كە هەمووی بۆ چەند ساڵێك دەگەڕێتەوە هانی زۆر كۆمپانیای داوە كە گەرچی بواری كاركردنیشیان لە بواری بەرهەم هێنانی ئامێری دیجیتالیدا نییە، بەڵام لەم بوارەشدا خۆیان تاقیبكەنەوە، وەك كۆمپانیای ئادیداس كە زیاتر كاروبارەكانی كۆمپانیایە تایبەت بەرهەم هێنانی كەلوپەلی وەرزشی، كۆمپانیای ناوبراو لەم دواییەدا كاتژمێرێكی هۆشمەندی بڵاوكردۆتەوە بەناوی micoach smart run، كاتژمێری هۆشمەندی ئادیداسیش وەك كاتژمێرە سمارتەكانی دیكە سیستەمی GPS و هەستەوەری لێدانی دڵی تێدایە. دوای ئەوەی كە زانیاریی تایبەت بە لێدانی دڵی بەدەستەێنا، لەسەر شاشەی كاتژمێرەكە نیشان دەدرێت. سیستەمی GPSی كاتژمێرە ژیرۆكەكە، ئاماری تایبەت بە مەودا و خێرایی بەكارهێنەرانی لەكاتی وەرزشكردن تێدایە. جگە لەوەی راهێنەرێكی وەزرشی هۆشمەندیشی تێدایە كە بە سوود وەرگرتن لەو راهێنەرە دەتوانی وەرزشەكانت ئەنجام بدەی.
Top