دژە ڤایرۆسێكی نوێ بۆ مۆبایل و تەبلێت

دژە ڤایرۆسێكی نوێ بۆ مۆبایل و تەبلێت
دژە ڤایرۆسێكی نوێ بۆ مۆبایل و تەبلێت
لەم دواییەدا سیستەمی ئەندرۆید بۆتە سیستەمێكی جێگیر بۆ مۆبایل و تەبلێتەكان، لە راستیدا سیستەمەكە گشتگیر و بەرفرە بووە. كۆمپانیای Malwarebytes دژە ڤایرۆسێكی نوێی بۆ هاندەكانی مۆبایل كە بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكەن بەرهەم هێناوە. بەرپرسانی كۆمپانیای ناوبراو رایانگەیاند كە بۆ بەرگری كردن لە جۆرەكانی ڤایرۆس و پرۆگرامە تێكدەرەكان كە لە رێگای ئیمێل و ئەپلكەیشنە تێكدەرەكانەوە دێنە ناو هاودەكانی مۆبایل دژە ڤایرۆسێكیان بەرهەم هێناوە. دژە ڤایرۆسەكە هەم سیستەمی بەرگری هەیە و هەم بەشێوەی ئۆنلاینیش فایلەكان سكان دەكات و لەو رێگایەوە دەتوانێت فایلە تێكدەرەكانی لەسەر تەبلێت و مۆبایلەكانن بسڕێتەوە. ئەم دژە ڤایرۆسە بێ بەرامبەرە و دەتوانیت لە سایتی كۆمپانیای ناوبراو دایبەزێنی. بەردەوامیش خۆی نوێ دەكاتەوە و ڤایرۆسی نوێتر دەناسێنێ. زیاتر لە یەك ملیۆن ڤایرۆس بۆ سیستەمی ئەندرۆید دروستكراون و بەهۆی ئەوەی مۆبایلەكان جێگای هەڵگرتنی پاسۆرد و نەێنییەكانی بانكین، هەككەر و ئەوانەی كاری سیخوڕی ئەلكترۆنی دەكەن لە رێگای ئەو ڤایرۆس و پرۆگرامە تێكدەرانەوە دزە دەكەنە ناو مۆبایل و تەبلێتەكان.
Top