ڤایبەر بۆ كۆمپیوتەر

ڤایبەر بۆ كۆمپیوتەر
ڤایبەر بۆ كۆمپیوتەر
دوای پەرەسەندن و گشتگیر بوونی مۆبایلە هۆشمەندەكان، چەندین پرۆگرامی بە نرخ و بە سوود بۆ پەیوەندی گرتنی بێ بەرامبەر داهێنران، یەكێك لەو پرۆگرامە سەركەوتووانە پرۆگرامی ڤایبەر (VIBER) كە دەكرێت بەهۆیەوە بەبێ ئەوەی كە هیچ تێچوویەك هەبێت لەگەڵ هەر هاوڕێیەكەت كە ئەویش ئەو پرۆگرامەی لەسەر مۆبایلەكەی هەبێت بەبێ بەرامبەر قسە بكەی، ئەم پرۆگرامە بۆ كۆمپیوتەریش بوونی هەیە و دەكرێت لەسەر لاپتۆپ یان كۆمپیوتەری دیسكتۆپ دایبەزێنی. چۆنییەتی دابەزاندن و كاراكردنی پرۆگرامەكە ئاوایە.
لەسەرەتادا دەبێت ئەو پرۆگرامە لەسەر مۆبایلەكەت هەبێت، دواتر لەكاتی دابەزاندن و سێتەپكردنی لە كۆمپیوتەردا پرسیارێك دەكات كە ئایا ئەم پرۆگرامە هەیە لەسەر مۆبایلەكەت یان نییە؟ ئەگەر بڵێی نییە ئەو داوات لێدەكات لەسەر مۆبایلەكەت دابنێی، ئەگەر هەتبوو ئەوە لەو شوێنەی كە بۆ ئەم مەبەستە نووسراوە ژمارەی خۆت بنووسە، دواتر كۆدێك بۆ مۆبایلەكەت دێت كە ئەو كۆدە لە شوێنی مەبەست دابنێ و ئیدی پرۆگرامەكە بۆ كۆمپیوتەر كارا دەبێت. بەڵام تێبنییەك هەیە ئەویش ئەوەیە كە دەبێت ڤێرژنی پرۆگرامی (VIBER) هەم لە مۆبایل و هەم لە كۆمپیوتەردا یەك ڤێرژن بێت.
Top