سۆنی و كامێرای 36 میگاپیكسلی

سۆنی و كامێرای 36 میگاپیكسلی
سۆنی و كامێرای 36 میگاپیكسلی
كۆمپانیای سۆنی زیاتر لە نیو سەدەیە چالاكی لە بواری بەرهەم هێنانی ئەلكترۆنی و لەم دواییەشدا دیجیتالی هەیە، هەرچەندە ئەو كۆمپانیای وەك زۆربەی كۆمپانیاكانی دیكە لەم سەردەمەدا خۆیان لە یەك بواردا قەتیس نەكردووە و لە زۆر لایەنەوە چالاكییان هەیە، بەڵام چەند ساڵێك دەبێت كۆمپانیای ناوبراو بەشێكی زۆری ئەركی كۆمپانیاكەی بۆ بەرهەم هێنانی كامێرای دیجیتالی تەرخان كردووە و هەربۆیە لەو بوارەدا چەند هەنگاوێك لە پێش كۆمپانیاكانی دیكەیەوە. لەم دواییەدا نوێترین كامێرای دیجیتالی بەرهەم هێناوە كە بە كامێرای جۆری Alpha 7R ناسراوە، لەراستیدا ئەو وێنانەی بەم كامێرایە گیراون كوالیتییەكەیان یەكجار بەرزە و هەرچەندە وێنەكانی 36 میگاپیكسلن، بەڵام بەرزبوونی ئاستی كوالیتی بەرزی وێنە تەنیا نەبەستراوەتەوە بە لەسەرێ بوونی رێژەی میگاپیسكل و بەڵكو زووم و فۆكس و كۆنتراكت و..تاد. رۆڵێكی گرنگ دەبینن، بۆیە كامێرای ناوبراو لەلایەنەكانی دیكەوەش گرنگی پێدراوە. هەرچەندە كامێرای ناوبراو ەێشتا نەكەوتۆتە بازاڕ، سۆنیش دەڵێت گۆڕانكاریی باشتریشی تێدا دەكرێت بەڵام ئەم ڤێرژنەی كە بۆ تاقیكاریش بەرهەم هاتووە سەركەوتوویە.
Top