چۆن فلاش میمۆری لە ڤایرۆس بپارێزین؟

چۆن فلاش میمۆری لە ڤایرۆس بپارێزین؟
چۆن فلاش میمۆری لە ڤایرۆس بپارێزین؟
فلاش میمۆری لەم سەردەمەدا باشترین ئامرازی راگواستن و هەڵگرتنی داتاكانە، كەوایە دەگەینە ئەو ئاكامەش كە دەكرێت ئامرازێكیش بێت بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی ڤایرۆسەكان. كاتێك كە ئێوە فلاش میمۆرییەكەتان دەدەن بەهاوڕێیەكتان دڵنیا نین كە تووشی ڤایرۆس بووە یان نا.
بۆ ئەوەی كە دڵنیابی فلاش میمۆرییەكەت تووشی ڤایرۆس بووە یا نا دەبێت پرۆگرامێكی بچووك كە لەلایەن سایتی smart arab چێكراوە دابەزێنە سەر فلاش میمۆرییەكەت ئیدی ئەوكاتە فلاشەكەت بە شێوەی read only لێدێت، واتە كەسێك ناتوانێ فایلێك دابنێتە سەر فلاش میمۆرییەكەت هەتا ئەوكاتەی تۆ حەز نەكەی. بەڵام دەتوانی لە كۆمپیوتەرەكەی خۆت هەم فایل دابەزێنیت و هەم فایلی بخەیتە سەر.
Top