نۆكیا خۆی بۆ ركابه‌ری ئاماده ده‌كات
ئا: خەلیل بلەیی
كۆمپانیای نۆكیا كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تی به ناوی (جیهانی نۆكیا ئه‌بوزه‌بی) به‌ست بۆ نمایش كردنی نوێترین داهێنانه‌كانی، له‌م كۆنگره‌یه‌دا نۆكیا شه‌ش ئامێری نوێی خۆی نمایش كرد جگه له چه‌ندین پاشكۆ و تاقیكردنه‌وه‌ی نوێ و چه‌ندین جێبه‌جێكردن له په‌ره‌پێدراوه‌كانی تر كه ئه‌مانه هه‌موویان تام و چێژێكی زیاتر به به‌كارهێنه‌رانی ده‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری،، له‌م باره‌یه‌وه ستیڤن ئیلۆی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری به‌شی ئامێر و خزمه‌تگوزاریه‌كانی نۆكیا رایگه‌یاند: جگه له یه‌كه‌م تابلێتی نۆكیا به ناوی(Lumia 2520) كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێیه و هه‌ردوو مۆبایلی(Lumia 1520 وLumia 1320)ی زیره‌ك و شاشه گه‌وره، هه‌روه‌ها سێ مۆبایلی نۆكیا(Asha) كه یه‌كێكیان به یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌ك داده‌نرێت كه به سیسته‌می (Asha) كار ده‌كات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به دیزاینێكی جوان و كار پێكردنی ئاسان و نرخێكی گونجاو جیا ده‌كرێنه‌وه.
Lumia 1520 وLumia 1320
له چوارچێوه‌ی داهێنه‌كانیدا له بواری مۆبایله زیره‌كه‌كان، نۆكیا مۆبایلی Lumia ی به شاشه‌ی گه‌وره خسته‌ڕوو كه بریتین له Lumia 1520 وLumia 1320 به شاشه‌یه‌كی 6 ئینجی و نوێترین به‌رنامه‌ی سیستمی Windows Phone كه گونجاوه له‌گه‌ڵ پێداویستی كات به‌سه‌ر بردن و به‌رهه‌م، به زیادكردنی ستوونی سێیه‌م بۆ تابلۆ زیندووه‌كانی live tiles له شاشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و چالاكیانه زیاد ده‌بن كه به‌كارهێنه‌ری له شاشه‌ی گه‌وره ئه‌نجامی ده‌دات.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م شاشه گه‌وره‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ چه‌ند داهێنانێكی نوێ له بواری وێنه‌گرتنی پێشكه‌وتوو كه ده‌رفه‌ت به گۆڕینه‌وه‌ی جیهانی ده‌وروبه‌ر ده‌دات، چونكه Lumia 1520 كاميرای PureView ی هه‌یه به روونی 20 میگا پێكسڵ له‌گه‌ڵ راگری وێنه‌ی بینراوOIS بۆ گرتنی وێنه‌ی روون ته‌نانه‌ت له تاریكیشدار له‌گه‌ڵ ته‌كنۆلۆژیای زووم كردن و روونكردنی وێنه‌ی هاوشێوه‌ی مۆبایلی Lumia 1020. سه‌ره‌ڕای هه‌ردوو جێبه‌جێكاری Nokia Camera وNokia Storyteller، ئه‌وا Lumia 1520 شاشه‌یه‌كی قه‌باره 6 ئینج پێشكه‌ش ده‌كات بۆ روونیه‌كی زۆر له خوێندنه‌وه له ده‌ره‌وه به ناسینی ته‌واوی 1080p ، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی جوان بگرێت به Nokia Rich Recording، كه ئه‌ویش ئامێری تۆمار كردنی ده‌نگییه له‌گه‌ڵ چوار مایكرۆفۆن و به Microsoft Office ده‌توانێت به ئاسانی ده‌ستكاری فۆلده‌ره‌كان بكات و بیانگۆڕێته‌وه .
كه‌چی Lumia 1320 ئه‌ویش چه‌ند داهێنانیێكی نوێ له خۆ ده‌گریت وه‌ك شاشه به قه‌باره‌ی 6 ئینج به روونی 720p له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی Nokia Camera. كامیراكه‌ش جێبه‌جێبكاری Nokia Music ی هه‌یه بۆ گوێگرتن له موزیك به‌بێ ریكلامی به خۆڕایی وHERE Maps و خزمه‌تگوزاری شوێنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر بتوانێت تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی Lumia به نرخێكی زۆر گونجاو تاقی بكاته‌وه.
نۆكیا Lumia 1520 به ره‌نگه‌كانی سپی و زه‌رد و ره‌ش و سوری بریسكه‌دار و نۆكیا Lumia 1320 به ره‌نگی سپی و و سوری و پرته‌قاڵی و ره‌ش ده‌خرێته بازاڕ .
Asha 500 و Asha 502و Asha 503 دیزاینی جوان و ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند كۆ ده‌كاته‌وه
Asha 501 كه پێشتر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و نرخیشی زۆر گونجاوه، ئه‌م جاره‌ش به داهێنانه‌كانی نۆكیا Asha 500 وAsha 502 وAsha 503، ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت، ئه‌م سێ مۆبایله نوێیه پشت به دیزاینی ناسراوی نۆكیا ده‌به‌ستن ئه‌ویش به دیمه‌نێكی روون و نوێیه كه شه‌فافه به هاوشێوه‌ی سه‌هۆڵ و ره‌نگه كراوه‌كان به‌مه‌ش ده‌بێته مۆبایلێكی پته‌و و جوان، مۆبایلی Asha 503 ته‌كنه‌لۆجیای نه‌وه‌ی سێیه‌م3G ی هه‌یه به كامیرایه‌ك به 5 میگا پێكسڵ له هه‌مان كاتدا شوێنی دوو سیم كارتی SIM هه‌یه.
مۆبایله‌كانی نۆكیا Asha 500 وAsha 502 وAsha 503 چه‌ندین نوێكاری تێدا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئاسانتر بێت، چونكه رووی ده‌ره‌وه‌ی بواری خێرا و ئاسانتر گواستنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چونكه به یه‌ك كلیك ده‌توانرێت كامیرا كار پێ بكات له هه‌مان كاتدا به یه‌ك په‌نجه لێدان وێنه‌كه‌ش بڵاو بكرێته‌وه، Fastlane بوار به به‌كارهێنه‌ر ده‌دات شاشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دووه‌م به‌كار بهێنێت بۆ به خێرا گه‌یشتن به‌و جێبه‌جێكردنانه كه زۆرترین به‌كارهێنانیان هه‌یه وگه‌یشتن به‌و تۆڕانه‌ی كه ده‌یه‌وێت مسۆگه‌ر ده‌كات، له‌به‌ر گرنگی خزمه‌تگوزاری نامه‌ی به خۆڕایی، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی WhatsApp له مۆبایلی نۆكیا Asha 501 هه‌یه وبه‌م زووانه له مۆبایله نوێیه‌كانی Asha داده‌نرێن.
نۆكیای Asha 500 وAsha 502 وAsha 503 به ره‌نگی سوور و سه‌وزی بریسكه‌دار و زه‌رد و شین و ره‌ش و سپی ده‌خرێنه بازاڕه‌وه.
نۆكیای Asha 500 شاشه‌یه‌كی جوانی به قه‌باره‌ی 2.8 ئینج وكامیرایه 2 میگاپێكسڵی هه‌یه، هه‌روه‌ها به دوو شێوه هه‌یه یه‌ك سیم كارت SIM و دوو سیم كارت Easy Swap Dual SIM هه‌یه، كه‌چی نۆكیاAsha 502، شاشه‌كه‌ی 3 ئینجییه و كامیرایه‌ك 5 میگا پێكسڵ و رووناككه‌ره‌وی LED هه‌یه دوو سیمكارته Easy Swap Dual SIM.
نۆكیای Asha 530 ته‌كنۆلۆجیای په‌یوه‌ندی كردنی 3.5G، و شاشه‌یه‌كی به قه‌باره‌ی 3 ئینج ، و كامیرایه‌كی 5 میگا پێكسڵی و رووناككه‌ره‌وه‌ی LED و به دوو شێوه هه‌یه یه‌ك سیم كارت SIM و دوو سیم كارت Easy Swap Dual SIM هه‌یه.
