دێڵ و دوو تـــەبلێتی نوێ

دێڵ و دوو تـــەبلێتی نوێ
دێڵ و دوو تـــەبلێتی نوێ
كۆمپانیای دێڵ لەوكاتەی كە چالاكییەكانی خۆی لە بواری كۆمپیوتەردا چڕكردۆتەوە، وەك كۆمپانیایەكی سەركەوتوو خۆی نیشانداوە، لەم دواییەدا كە تەبلێت وەك ئامێرێكی دیجیتالی كەوتە بازاڕەوە، كۆمپانیای Dell لەم بوارەشدا خۆی تاقیكردەوە. نوێترین تەبلێتی كۆمپانیای ناوبراو دوو تەبلێتن بەناوەكانی Venue 8 pro و Venue 11 pro. تەبلێتی یەكەم شاشەكەی 8 ئینجە و لە جۆری HD IPS و قەڵەمێكی دیجیتالی لەگەڵدایە.
تەبلێتی دووەم پرۆسیسەری بەهێزی جۆری Core i3 ی لەسەرە و بۆ ئەم تەبلێتەیان جگە لەوەی كە تەبلێتە دەكرێت وەك لاپتۆپیش سوودی لێوەربگیرێت چونكە كیبۆردێكی تیابەتی لەگەڵدایە. ئەم كیبۆردە كاتێك كە سوودی لێوەرناگیرێت وەك پارێزەری شاشەی تەبلێتەكە سوودی لێوەردەگیرێت. هەردوو تەبلێتەكە سیستەمی ویندۆز 8یان لەسەرە لەگەڵ زۆربەی پرۆگرامەكانی تایبەت بە ویندۆز.
Top