جیهانی گەمەی ئەلكترۆنی و داهێنانێك
گەمەی ئەلكترۆنی لەم چەند ساڵەدا بووەتە بەشێك لە سەرگەرمی رۆژانەی بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر، گەمەی ئەلكترۆنی تایبەت نییە بە تەمەنێكی دیاریكراو و ساڵانە بودجەیەكی زۆر لەلایەن كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنانی گەمەی ئەلكترۆنی تەرخان دەكرێت بۆ بەرهەم هێنانی یاریی نوێ، ئامرازی گەمەی نوێ، ئامرازی لاوەكی نوێ بۆ گەمەكردن.
كۆمپانیای Valve یەكێكە لەم كۆمپانیانەی كە زۆربەی ئەركەكانی لەم بوارەدا چڕ كردۆتەوە، لەم ماوەیەدا گەیم پەدێكی تایبەتی بەرهەم هێناوە كە بە جۆری steam Controller ناسراوە.
ستەیم كۆنترۆلەر لە بری ئەوەی كە وەك جۆی ستیك بچێت، دوو شوێنی تایبەتی هەیە كە پەنجە گەورەی بەكارهێنەر لەسەر ئەم شوێنە دادەنرێت و كە بە بۆچوونی كۆمپانیای ناوبراو ئەمە داهێنان و گۆڕانكارییەكە لە جیەانی گەمەی ئەلكترۆنی و دەسكی گەمەی ئەلكترۆنیدا، جگە لەوەش ئەم دوو شوێن یان پەدانە دەسكی گەمەكە زۆر لە پەدی لاپتۆپ یان ماوسی لەمسی نزیك دەكەنەوە. بەهۆی چەند موگناتیسێكی بچووك بەڵام بەهێز كە لەم پەدانە داندراون، دەكرێت بەباشی كۆنترۆڵی یارییەكە بكرێت. لە ناوەندی ستیك كۆنترۆلەرەكەدا شاشەیەكی لەمسی هەیە كە بەهۆیەوە دەكرێت بەكارهێنەر ئەركی تایبەت بەگەمە كردن ئەنجام بدات، لەگەڵ ئەوەیدا كە تەواوی شاشە لەمسییەكە دەكرێت كلیك بكەی.
